بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵنێری کەناڵی ئەلمەیادین جێگیر لە دیمەشق ڕاپۆرتی دا کە داگیرکەرانی ئەمریکا فەرمانی داوەتە هێزەکانی ناسراو بە ئەنجومەنی دێرەزوور سەر بە هێزەکانی هەسەدە کە هێرش بکەنە سەر بنکەکانی ئەرتەشی سووریا.
ناوبراو زیادی کرد: لە ئەو هێرشەدا بنکەکانی ئەرتەشی سووریا لە الحسینیه، الصالحیە، حطله، مراط، مظلوم، خشام و الطابیه هەڵکەوتوو لە دەڤەری باکووری دێرەزووریان کردووەتە ئامانج.
ئێستا پێکدادانی توند لە نێوان سوپای سووریا و هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی دێرەزوور لە نزیکی ئەلسالحیە و ناوچە باکوورییەکانی دێرەزوور لە ئارادایە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەمریکییەکان پاگەندەیان کردبوو کە لە هێرشی تیرۆریستەکان بۆ سەر سووریا ئاگادار نەبوون و لە ئەو هێرشانەدا دەستێوەردانیان نەبووە.
Your Comment